‎ KMMK:

سێشەممە 8ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ” سەمانە نەیسانی” 20 ساڵ تەمەن کچی بێهـروز خەڵکی گوندی ” گونبەد” و ” کەیهان عەبدوڵڵا زادە” 40 ساڵ تەمەن، کوڕی ساڵح خەڵکی گوندی “کۆسە ئەحمەد” سەر بە شاری ورمێ دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێنا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە هۆکاری مردنی منداڵەکانیان بۆ ڕاوەستانی دڵ گەڕاندۆتەوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکار خۆکوژی ئەم دوو هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کە، بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان لە ژێر هەڕەشە و گوشاری باری گرانی ئابووری، زەماوەندیمزۆرە ملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان دێنە هەژمار.

ق.ش‎

Leave a Reply

%d bloggers like this: