KMMK:
یەکشەممە 6ی پووشپەڕ 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ڕەزا تاج عیزەت، خەڵکی گوندی شاهوانە سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران ئەم هاوڵاتییەیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
شیاوی باسە کە لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاولاتییە زانیارییەک وەدەست نەکەوتوە.
ق.ش