KMMK:
یەکشەممە 6ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، زیندانی سیاسی نایب(مەسعوود) حاجی زادە کوڕی مەدەنی خەڵکی گوندی یەنگیجە سەر بە سۆمای برادۆستی سەر بە شاری ورمی، لە هۆڵی سەرەکی زیندانی ئێران لەو شارە لە لایەن چەندد زیندانی ئاسایییەوە هێرشی کرایە سەر و لێی درا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، پاش ئامادە بوونی بەرپرسانی زیندانی ئێران، ناوبراویان بە بیانووی” سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەرەنتینە گوازراوەتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە نابراو ڕێکەوتی 16ی ڕەزبەری 2719ی کوردی، هاوڕێ لە گڵ چوار هاوڵاتی دیــکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ڕاگونزرابوون.
مەسعوود حاجی زادە سەرەتا لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتگەلی ئەمنییەتی بە دە ساڵ و یەک ڕۆژزیندان مەحکووم کرابوو، پاشان ئەم حوکمە بۆ 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی تەعزیری داشـــکا.
ق.ش