دیواندەرە؛ شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:

پێنج شەممە 3ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، شارۆمەندێکی بە ناوی« زانیار مورادی» کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی« کێڵی کەوە»ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بەKMMK، ھێزە ئەمنیەکان بەبێ نواندنی قەراری دەستبەسەر کردن لەلایەن دادگەوە ئەم شارۆمەندەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ناوبراو زانیاریەک بەردەست نەکەوتووە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *