KMMK:
چوارشەممە 2ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی”واحد محەممەدپوو” خەڵکی گوندی بێورانی سەردەشت خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوجۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەست داوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، لە بەرزاییەکانی”دۆڵەبی” سەر بە شاری سەردەشت هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی خۆی لە دەست دا.
کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
ق.ش