پاوە؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

پێنجشەممە 27ی جۆزەردانی 2721ی کورد، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” سیروان ئێناخی” 30 سال تەمەن و خەڵکی گوندی “سریاس” سەر بە پاوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەر بە ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.

شیاوی باسه کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تاوانانەی دژی ناوبراو دەکار کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: