دۆزینەوەی تەرمی عێرفان ساعێدپەنا پاش دوو ڕۆژ بێسەروشوێن بوون

KMMK:

پێنجشەممە 15ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، عێرفان ساعێدپەنا چالاکی مەدەنی و خاوەنی بڕوانامەی ماستەری(کارناسی باڵا) زانستی سیاسی خەڵکی ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش دوو ڕۆژ بێسەروشوێن بوون تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تەرمی ئەم چالاکە مەدەنییە لە بەنداوی قشڵاق لە لایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە و بە پێی بەدواداچوونی بنەماڵە و هاوڕێکانی و پۆلیسی ئاگاهی بەر لە گەیشتن بە تۆنێلی سنە- دیواندەرە موبایلەکەی کوژاوەتەوە.

ناوبراو دوایی چوونەدەرەوە لە ماڵ تەنیا کارتی نەتەوەیی و بانکی لە گەڵ خۆی دەبات و هەرچی پارەیش لە سەر کارتەکەی بووە ڕژاندوویەتە سەر حیسابی دایکی.

شیمانەی ئەوە دەکرێ کە ئەم ڕووداوە نەخوازراوە بەشێک بێت لە سیاسەتی تیرۆری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە کوردستان و تا ئێستە چەندد حاڵەتی لەو شێوازە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان هاتونەتە ئاراوە.
ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: