KMMK:
یەک شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی« مەسعود خێزرزادە» خەڵکی بۆکان، بە ھۆی تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ھەنگەژاڵەی سەر بە شاری بانە، بە چڕی بریندار دەبێت.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە گوازراوەتەوە.
کوشتنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتیە و کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە کوشتنی کۆڵبەر درێژە پێدەدات.
س.ر