شنۆ؛ بانگهێشت و دەستبەسەری هاوکاتی هاوڵاتییەک لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە

KMMK:

چوارشەممە 19ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” جافر حەسەن پوور” 42 ساڵ تەمەن، کوڕی سدیق و خەڵکی گوندی” کانی ڕەش” پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا لە شاری شــنۆ دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، جافر حەسەن پوور کە دانیشتووی شاری شنۆیە له ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بۆ ئیتلاعاتی سپا بانگهێشت و پاش چوونی بۆ ئەوناوەندە حکوومییە دەستبەسەر دەکرێ.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم خەبەرە بنەماڵەی جافر حەسەن پوور زانیارییان لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان نییە و ئەم دامەزراوەیش لە پێوەندی لە گەڵ هۆکار و ئەو تۆمەتانەی پێیەوە لکێنراون شتێکیان نەدرکاندووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: