پیرانشار، کچێکی لاو خۆی کوشت

KMMK:
پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کچێکی لاو بە ناوی« فائیزە موحەمەدی» کچی رەحیم و خەڵکی گوندی« پەسوو»ی سەر بە شاری پیرانشار خۆی ھەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

جێگای ئاماژەیە کە: تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری خۆکوشتنی ئەم شارۆمەندە چ زانیاریەک لەبەردەست نییە.

ھاوسەرگرتنی زۆرەملی، ھەڵاوردەیی رەگەزی، نەبونی پشتگری یاسایی لە ژنان، ھەژاری و بێکاری و … لە ھۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژین لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *