کوشتنی ژنێک لە لایەن هاوژینەکەیەە له شاری سەقز

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ژنێک بە ناونیشانی “گوڵاڵە شێخی” خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.

گوڵاڵە شێخی کارمەندی ناوەندێکی شۆرای چارەسەری کێشەکان بووە لەو شاره کە لایەن هاژینەکەیەوە بە ناوس کەیومەرس زەرغامی کوژراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کەیومەرس زەرغامی پاش کوشتنی گوڵاڵە، بۆ تاران و پاشان بۆ شاری ئاستارا هەڵهاتوە و لە لایەن ڕایەدارانی ئەمنیەوە لەو شاره دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە کەیومەرس زەرغامی کارمەندی یەکێک لە بانکەکانی ژێر چاوەدێری سپا بوە و لەمەڕ هۆکاری کوشتنی گوڵاڵە زانیارییەک دەست نەکەوتوە.

تەرمی گوڵاڵە له نێزیک گوندەکانی “ئێرانشا و سونەتە دۆزراوەتەوە و بۆ پزیشکی یاسای شاری سەقز ڕاگوازراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: