KMMK:
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی جیران عەبدی بە دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جیران عەبدی خەڵکی گوندی واوان-ی سەر بە شاری نەڵاسی سەر بە شارستانی سەردەشتە کە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە، دەستی داوەتە خۆکووژی و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان ، ناوبراو بە زۆرەملێ زەماوەندی کردووە و ئەوە دەتوانێ وەک یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکووژی ناوبراو بێت.
ج.ع