بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک پاش مانگێک

KMMK:

یەکشەممە 16ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەلی ئەڵڵا وەیسی 45 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “کوڕکوڕە” سەر بە شاری ســنە پاش تێپەڕینی مانگێک دەستبەسەری، بە شێوەی هەڵپەسێراو لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ڕاگیراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 18ی گوڵانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم هاوڵاتییەیان لە گرتووخان بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خستۆتە ژێرگوشار وئەشکەنجەوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر و شوێنی ڕاگیرانی عەلی ئەڵڵا وەیسی نەزانراوە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: