کەرەج؛ کوشتنی هاوڵاتییەکی کورد و ڕاوەستانی دڵی براکەی پاش دیتنی تەرمەکە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 12ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هێزە ئینتزامییەکانی کەلانتەری حکوومەت لە شاری کەرەج گەنجێکی 35 ساڵ تەمەنی کوردیان بە ناونیشانی” کورووش حەیدەری” دایە بەر دەسڕێژ و کوشت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، نابراو خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی کەرەج بوو کە بە گومانی ئەوەی مادەی هۆشبەری گواستبێتەوە تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن. شیاوی باسە ئەم هێزانە بە بێ هیچ چەشنە هۆشداری پێدانی پێشوەختە تەقەی لێدەکەن.

بە پێی چۆنیەتی هەواڵەکە، پاش ئەوەی تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەنەوە برا گەورەکەی بە ناوی سام حەیدەری لە گەڵ دیتنی تەرمی براکەی تووشی جەڵدەی دڵ دەبێ و گیانی لە دەست دەدات.

جێی بیرهێنانەوەیە کورووش حەیدەری پێشووتر بۆ ماوەی 7 ساڵ بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان زیندانی بووە و پاش ئازادی لە شاری کەرەج گیرساوەتەوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: