KMMK:
یەک شەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبرێک بە ناوی « سۆران قادری» ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری« تەتە» بە خەستی بریندار کرا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراویان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارە گواستوەتەوە.
کوشتنی کۆڵبەرەکان واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤیە و رۆژانە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەر دەکاتە ئامانج و ئەم کردەوەیە درێژە پێدەدات.
س.ر