KMMK:
شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی« یۆسف فەرجامی» 15 ساڵ، کوڕی ئیبراھیم و خەڵکی گوندی « دێم قشڵاق»ی سەر بەشاری ماکۆ، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە سەربازیەکانی تورکیا، بەخەستی بریندا بووە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بەKMMK، ناوبراویان بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ماکۆ گواستووەتەوە.
کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەر واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤە کە لەلایەن وڵاتانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رۆژانە بەڕێوە دەچێت.
س.ر