گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێک لە سنووری پاوە

KMMK:

شەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێکی بەساڵا چوو بە ناوی« وەھبی فەتاحی»، خەڵکی شاری نەوسو لە بەرزاییەکانی سنوری گوندی شۆشمێی سەر بە شاری پاوە بە ھۆی وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گانی لەدەست داوە.

شایانی باسە کە، ئەم کۆڵبەرە پاش رووداوەکە دەگەیەندرێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و دکتۆرەکان رایانگەیاندوە کە بە ھۆی ھەڵگرتنی باری قورس، ماندویەتی و زۆری تەمەنی، دڵی توانای ھەڵگرتنی ئەو زەختەی نەبوە و وەستاوە، کە بووەتە ھۆکاری گیان لەدەست دانی ناوبراو.

جێگای ئاماژەیە، دوو ساڵ پێش کۆڕێکی ئەم کۆڵبەرە، بەناو ئەشکان فەتاحی لەکاتی کۆڵبەری بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دابوو

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *