KMMK:
پێنجشەممە 13ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ســنە بە ناونیشان” ئارام ئەحمەدی” بە هۆی ناڕەزایی نیشان دان بەرانبەر بە هێزەکانی کەلانتەر 18، لە لایەن ئەو هێزانەوە کرایە ئامانج و پێی چەپی فیشەکی بەرکەوت و بە گرانی بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ســنە ڕاگوازرا.
بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەکی خۆجێی، لە کاتی ڕاگواستنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە و پاش پێوەندی کادێری دەرمانی نەخۆشخانە لە گەڵ پۆلیس و ئامادە بوونیان لە نەخۆشخانە، ڕایەدارانی حکوومی ڕاپۆرتی ئیشەکەیان لە سەر لەتێک کارتۆن نوسیوە و بە ناوبراویان کوتووە” بڕۆ سپاسی خودا بکە کە سەرت نەکراوەتە ئامانج”.
ق.ش