KMMK:
ھەینی ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، حەیدەر قوربانی شارۆمەندی شاری کامێران و ئەندامی رێکخراوەی ئازادی کرێکاران، حەوتووی رابردوو لەلایەن دادگەی ئینقیلابی شاری قودس سزای ١١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، لە رۆژانی رابردوودا لە رێگای راگەیەندراوێکەوە لە تۆڕی ئەنتەرنێتی سەنا دانرابوو و ھەروەھا حسێبی بانکی ئەم ئەندامەی رێکخراوەی ئازادی کرێکاران داخراوە.
ناوبراو لە دانیشتنی دادگە کە لە رۆژی ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠، لە بەشی سێی دادگەی گشتی و ئینقیلابی ئێران لە شاری قودس بە تۆمەتی« ھەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، شێواندنی سەقامگیری گشتی و پڕووپاگاندا دژ بە ئاسایشی حکوومەت» بە ناوی چالاکی کرێکاری و پیشەیی و ھەروەھا بەشداری لە رۆژی کرێکار لە پێش بینای پارلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتۆمەتبار کراوە و ناوبراو ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەت کردوەتەوە.
شایانی باسە کە، حەیدەر قوربانی لە رێکەوتی ١٧ی جوزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە نێو ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و پاش ٢٣ رۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر بوون لە بەشی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئڤین بەند کرابوو.
س.ر