KMMK:
ڕۆژی سێشەممە 10ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان” بە ناونیشانی” ناسر کەریمی” 27 ساڵ تەمەن بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئاگاهی حکوومەت لەو شاره گیانی لە دەستدا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕۆژی 9 جۆزەردان له لایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئاگاهی حکوومەت دەستبەسەر و پاش ئەوە بۆ زیندان ڕاگوازرابوو.
شیاوی باسە پاش ئەوەی لە ئیدارەی ئاگاهی ـیەوە بۆ زیندان ڕاگوازرابوو بە پێی ئەوەی ئەشکەنجەی گرانی لەسەر کرابوو داوا دەکات بیگوازنەوە بۆ بەشی پزیشکی زیندان، بەڵام ڕایەدارانی ناو زیندان خۆیان لەو داواکاریە دەبوێرن و بە بێ گرنگی دان بە دۆخی تەندرووستی ناوبراو، تەنیا هەندێ دەرمانی هێورکەرەوەی مێتادۆنی پێ دەدەن و هەر بۆیە گیانی لە دەسە دەدات.
بەرپرسانی زیندان بە هاو بەندییەکانی ڕادەگەیەنن کە بۆ هۆی ڕاوەستانی دڵەوە مردووە بەڵام هاوبەندییەکانی جەختی دەکەنەوە کە بە هۆی ئەشکەنجە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست داوە.
ق.ش