فەرزاد سامانی مانی له‌ خواردن گرت

KMMK:

یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردانی ۲۷۲۱ی کورری، “فه‌رزاد سامانی” چالاكی خوێندكاری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه‌ مانگی به‌فرانباری سالی ۲۷۲۰ی کورری، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دڕێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری زیندانی کرانی له‌ گرتووخانه‌ی ئیلاعاتی سپای پاسداران، ده‌ستی دایه‌ مانگرتن لە خواردن.
جێی ئاماژەیە کە ئەوە بۆ شەشەم جارە کە ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەو خوێندکارە درێژ دەکرێتەوە و ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لەهەوڵی ئەوەدان، ناوبراو ناچار بە دانپێنانی زۆرەملی کەن.
به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه‌ خوێندكارییه‌،حۆكمی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دەستبەسەرکرانی له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ لایه‌ن له‌قی ۳ی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گۆشارێكی زۆر بۆ وەرگرتنی دانپێنانی زۆرەملی «اعتراف اجباری».
فه‌رزاد سامانی خوێندكاری كارناسی باڵایی “كۆمه‌ڵناسی” زانكۆی خواڕه‌زمی كه‌ره‌جه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری ۲۷۲۰ی کوردی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *