گواستنەوەی چالاکوانێکی مەدەنی بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە


KMMK

شەممە ٨ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی چالاکوانێکی مەدنی شاری سنە بە ناوی ئەکبەر گویلی دوای بانگهێشت لە لایان بەشی جێبەجێکاری سزا‌ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بۆ کێشانی ۴ مانگ حوکمی زیندانی بەسەر داسەپاو ڕەوانەی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لەو شارە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە لایان لقی یەک‌ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە تۆمەتی پڕووپاگەندە لە دژی نیزام بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو، بەڵام دوای دەرکردنی سکاڵا لە هەمبەر ئەو حوکمە لە ساڵێک بۆ ۴مانگ کەم کرایەوە.

جێگای باسە کە ئەو چالاکوانە هەروەها دوو ساڵ پێش ئێستاش چەن جار بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرابوو و لە پێوەندی دەگەڵ چالاکێکانی لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان