تەقەی هێزە چەکدارەکان برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

دووشەممە 10ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی”محەممەد سادقی” خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بڕوێشکان سەر بە شاری بانە بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراو بۆ کارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

Leave a Reply

%d bloggers like this: