بڕینەوەی حوکمی 4 ساڵ زیندان بۆ خەبات مەفاخری

KMMK:

خەبات مەفاخری چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، چەندد ڕۆژ پێش ئەم چالاک ژینگەییە لە دادگای حکوومەتی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە 4 ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە، پێشووتر لە 6 خەرمانانی ساڵی 2721ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چوار مانگ لە ڕێکەوتی 18ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەیکاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *