ئازادی هاوڵاتییەک دوایی تەواو بوونی حوکمە 4 ساڵەکەی لە زیندان

KMMK:

پێنجشەممە 6ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، زیندانییەک بەناوی فارۆق شارۆیرانی، خەڵکی شنو دوایی تەواو کردنی حوکمە چوار ساڵەکەی لە زیندانی ناوەندی کرمان ئازاد کرا.

شیاوی باسە، فارۆق شارۆیرانی لەگەڵ دو کەسی تر بەناوەکانی “تاهیر خۆرشیدی و ئەمیر پەیغامی “لە ڕێکەوتی 14ی سەرماوزی 2718ی کوردی لە لایەن دادگای چەکداری ورمێ بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئەپۆزیسێونی حکومەتی ئێران ” مەحکوم کران. فارۆق شارۆیرانی لەگەڵ “ئەمیر پەیغامی” بە 4 ساڵ زیندان و تاهیر دەروێشی بە 7 ساڵ زیندان مەحکوم و هەر سێ کەس بۆ زیندانی کرمان دوور خرانەوە.

فارۆق شاروێرانی ڕۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 2717ی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: