بەندکراوێک لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:
پێنج شەممە 6ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، بەندکراوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی« عەلی بەزازی» لە گرتووخانە ئەمنیەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە: عەلی بەزازی لە بڕواری 4ی گوڵانی 2721ی کوردی، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر دەکرێت و پاشان بۆ گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەگوازرێتەوە.

شایانی باسە کە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بە ناوبراوەوە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، زانیاریەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: