گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ

KMMK:

چوارشەمە 29ی گوڵانی 2721ی کوردی هاوڵاتییەک بەناو “رەحمان خان ئەحمەدی” خەڵکی ورمێ، راگوێزی زێندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.

بە پێی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە لە کۆتا رۆژکانی مانی خاکە لێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندە ئەمنییەکان گوازرابووەوە.

جێگای ئاماژەیە تۆمەتی پاڵنراو بەم هاوڵاتییەوە بەشداری لە گرووپ گەلی سەلەفی باس دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *