دوو هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 29ی گوڵانی 2721ی کوردی، وەرزێرێکی خەڵکی گوندی” حەسەن ئاوا”ی سەر بە ئیسلام ئاوای غەرب(ڕۆژاوا) تەمەن 45 ساڵ کە ناوی تا ئێستە ئاشکرا نەکراوە بە هۆی تەقینەوەی مین دەست و پێی بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، پاش ڕوودانی کارەساتەکە ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کردووە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا کە بە kmmk گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە 29ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی” عەبدوڵڵا سەرئەفراز” 23 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “توە”ی سەر بە سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.

شیاوی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە مینە چێنراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق خاوێن کراوەتەوە بەڵام زۆر جار گیانی هاوڵاتیانی کورد و تەنانەت ئاژەڵەکان دەبێتە قوربانی و کارەساتی نەخوازراو ژیانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *