برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر لە نەوسوود

KMMK:

لە ماوەی ئەو حەوتوویە دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی “کوهسار ڕۆستەم زادە” خێزاندار و خاونی دوو منداڵ و “ئەکڕەم ڕۆستەم زادە” خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە گرانی بریندار بوون.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە KMMK گەیشتووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووری نەوسوود گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا کوهسار ڕۆستەم زادە بە گرانی بریندار بووە و ئەکرەم ڕۆستم زادە لە کاتی هەڵهاتن لە بەرزایی و هەڵدێر دەکەوێتە خوار و بە گرانی بریندار زووە.

شیاوی باسە کە کوهسار ڕۆستەم زادەیان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواستۆتەوە.
تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە دۆخی تەندرووستی ئەکرەم ڕۆستەم زادە نەزانراوە.
کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامس ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە وەردەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *