بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک

KMMK:

چوارشه‌ممه ۱٥ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “مەسعود محەمەدی” خەڵکی گووندی “نەنور” سەر بە شاری بانە بە دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەتی سنووری “نەنور” بە خەستی بریندار بوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە دۆخی جەستەیی کۆڵبەرە بریندارەکە لەبەردەست نیە.

کوشتنی کۆڵبەران شێوازێکی بەرچاوی پێشێلکاری مافی مرۆڤە و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە ئەم پێشێلکاریە بەڕێوە دەبات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *