هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

دووشەممە 13ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە‌ ناونیشانی سەلاح بەهرامیان(گوری) خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئەمنی حکوومەتی ئێران ل ورمێ ئازاد کرا.

شیاوی باسە، سەلاح بەهرامیان ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شـــنۆ بە هۆکاری” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات” دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: