KMMK:
شەممە 11ی وڵانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “زاگرۆس عەباسی” 22 ساڵ تەمەن و کوڕی مارف و ” ئەحمەد عەزیزی” 36 ساڵ تەمەن کوڕی عەتا خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk، گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان