کرماشان؛ شارۆمەندێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

هەینی؛ 10ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک لە کرماشان بە هەوڵدان بۆ خۆکوشتن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناسنامەی ئەو گەنجە “هووشەنگ فەرەجی” خەڵکی کرماشانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکار و چۆنییەتی خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *