لاوێکی دیکەی کورد لە گرتوخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیان لە دەست دا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:kmmk

رۆژی شەممە ۲۳ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی هەواڵی گیان لەدەست دانی لاوێکی کوردی دانیشتوی شاری سنە بەناوی “کیانوش زەندی” لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەدرێتە بنەماڵەی ناوبراو.

کیانوش زەندی لە کاتی سەرهەڵدانی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر دەکرێت و پاش چەندین رۆژ لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی نامرۆییانەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لەدەست دەدات، بەڵام تا ئێستە تەرمی ناوبراو رادەستی بنەماڵەکەی نەکراەتەوە و بە بنەماڵەی ناوبراو راگەیەندراوە کە تەنها یەک رۆژ دەتوانن پرسە بۆ گیان لەدەست دانی کیانوش زەندی بەڕێوە ببەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان