KMMK:

پێنجشەممە 9ی گوڵانی 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە دوو هاوڵاتیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستن.

ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە” کاوە مینبەری” 22 ساڵ تەمەن کوڕی زاهید و ” شێرکۆمینبەری” 24 ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی ” نییەر” سەرمبە شاری سنەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

👍

1

Leave a Reply

%d bloggers like this: