ورمێ: دەسبەسەری دو مێرمنداڵ

KMM:

چوارشەممە 8ی گوڵانی 2721ی کوردی ،هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ دو مێرمنداڵیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گوازتون.

ناونیشانی ئەم دو هاوڵاتییە” ئارمین ئەحمەدی ” تەمەن شازدە ساڵ و خەڵکی “ئیسڵام ئاباد “و نیما حسەین پوور تەمەن16ساڵ خەڵکی گۆندی “گونبەد” لە سۆمای برادۆست سەر بە شاری ورمێ یە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم دو هاوڵاتییە بە هۆی بەرز کردنەوی ئالای کوردستان لە ” تەرگەوەر”ی ورمێ دەسبەسەر کران.

تا کاتی ڕوون بونەوەی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی و شوێنی دەسبەسەری ئەم دو مێرمنداڵە هیچ هەواڵێک لە دەستدا نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *