KMMK:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو پیاوێک لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا
ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە عەدنان مەحموودی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری باری ئابوورین و ئەم هۆکارەیش ئاماری خۆکوژیەکانی هەڵکشاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان