كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

KMMK:
سێشه‌ممه‌ 7ی گوڵانی2721ی کوردی ، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی سامان ڕه‌سووڵزاده‌ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێت و بە سەختی بریندار بووە.
ناوبراو له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت دەکەوێتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ئەو هێزانە راستەوخۆ تەقەی لێدەکەن و بە سه‌ختی برینداری دەکەن.
به‌ پێی زانیاری گەیشتوو،‌ سامان ڕەسووڵزادە بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سەردەشت کراوە.
سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشت راستی کردەوە کە ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی سەردەشت کە لە نزیک گوندی باغی و نەگەیشتوو بە سەددی سەردەشت هەڵکەوتووە، ڕاگیراوە و برینەکانی سەخت بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: