هاوڵاتییەکی دیکە لە سنە دەسبەسەر کرا

KMMK:

شەممە 4ی گوڵانی 2721ی کوردی ،هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە عەتائوڵا ڕەزاڕەبابی خەڵکی شاری سنەیە.

بە پێی هەواڵە گەیشتوەکان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردوە.

شیاوی باسە کە ئەمرۆ شەممە ،دو هاوڵاتی لە شاری سنە بە ناوەکانی مەرزیە غوڵام وەیسی و سیروان عەبدوڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرابونەوە.
تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە ڕوون نەکراوەتەوە کە کام یەک لە ئورگانە ئەمنییەکان ئەم هاوڵاتییانەیان دەسبەسەر و بۆ چ شوێنێک ڕاگوازراون.

هەروها تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی وا نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *