KMMK:
چوار شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماکۆ، شارۆمەندێک کوژرا.
ناسناوی ئەم شارۆمەندەد«ئەمین ئارسەن» کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی «مولیک»ی سەر بە شاری ماکۆ راگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK : ھێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماکۆ رۆیشتونەتە ماڵی ناوبراو و لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە رۆشتونەتە ناوەوە و بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە ناوبراو کردوە و پاشان تەرمەکەیان لەگەڵ خۆیان بردوە و تەرمەکە نادەنەوە بە بنەماڵەکەی.
رێکخراوەی تیرۆریستی سپای پاسداران رایانگەیاندووە کە؛ ئەم شارۆمەندە لەگەڵ ئەم ھێزە تێک ھەڵچوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو ھیچ چەشنە چەکێکی سارد یاخود گەرمی پێ نەبووە.
شایانی باسە کە: سپای پاسدارانی کۆماری ئسلامی ئێران لە لیستی گروپە تیرۆریستیەکان دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان