KMMK:
هەینی3ی گوڵانی2721ی کوردی دادسەریی ئێڤین پاش تێپەڕینی شەش مانگ لە دەسبەسەری سومەیە کارگەر بارمتەی 500 ملوێن تمەنی بۆ دیاری کرد.
سومەیە کارگەر خەڵکی شاری ئیلام و تەواوبوی زانکۆیی لقی فەلسەفە لە شاری تەورێزە.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 25ی گەڵارێزانی 2720ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەری ئەم هاووڵاتییە تەواوی ماڵەکەیان پشکنی
تەنانەت شت ومەکەکانی وەک لەپ تاب و موبایلەکەیشیان لەگەڵ خۆیان برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ،ئەم هاوڵاتییە بە هۆی نەخۆشی چاوو لە ژێر چاودێری پسپۆری نەخۆشیەکانی چاوو لە وڵاتی فەرانسەدا بوو دوایین ڤیزای دوکتوری ئەو لە مانگی نوامبەری 2020ی زایینی بوو بەڵام ناوبراو بە پێی ئەوەی لە زیندانی ئێران دەسبەسەر کرابوو نەیدەتوانی کاتی دەرمانی خۆی تەواو بکات٫ هەروا کێشی لەشی بە زۆری دابەزی بوو و لە نەخۆشی گەدە ئازاری زۆری ئەکێشا. بە گوێرەی هەواڵەکە، تا ئیستە ڕون نەکراوەتەوە کە ناوبراو بە چ تۆمەتێک دەسبەسەر کرا بەڵام لە لایەن دادسەرای حکومەت لە زیندانی ئێڤین بە تۆمەتی تێکۆشانی لە ئینتەرنێت دەسبەسەر کرا. بە پێی هەواڵە گەیشتوەکان بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان تا کاتی سیحەتی ئەم هەواڵە کەسو کاری سومەیە کارگەر نەیان توانیوە ئەم بارمتە قورسە جێبەجێ بکەن.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان