ئیترگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

ماکۆ؛ دەستبەسەری و ئازادی مێرمنداڵێک بە دانانی بارمتــە

KMMK:

چوارشەممە 25ی جاکەلێوەی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێک بە ناونیشانی شارام ئارسن 16 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی مولیک سەر بە شاری ماکۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.
دەکوترێ کە ئەم مێرمنداڵە پاش لێپرسینەوە لە گرتووخانە بە بارمتە ئازاد کراوە.

شیاوی باسە کە ناوبراوی خزمی ئەحمەد ئارسنە کە ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوە بە هۆکاری نادیار لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە لایەن هێزە تیرۆریستەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانی لە دەست دابوو.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە ساز کراوان نەزانراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کرێکارێکی بۆکانی وەکوو ناڕەزایی دەربڕین وڕێپێوان بەویلچێڕ بەرەو باشووری کوردستان ڕێکەوتووە

حەبیب اللە لەتیفی بەندکراوی سیاسی کورد پەیوەندی تەلەفونی ودیدارلەگەڵ بنەماڵەی لێ قەدەغە کراوەو چاوەڕێی سێدارەیە

ئامادە کاری بۆ لەسێدارە دانی رامین حوسەین پەناهی/ بڵاو کردنەوەی پرۆگرامێک لە کەناڵی حکومەتی لە پارێزگای سنە

Leave a Comment