لە هەوڵێکی خۆکووژی دا پیاوێک چوو کۆما و کوڕەکەی گیانی لەدەست دا

KMMK:
دووشەمە 30خاکەلێوەی 2721ی کوردی، پیاوێک بە ناو سەلاح کەسرایی کوڕی محمد خەڵکی ئاوایی کانی سپیکەی سەر بە شاری مەریوان و 30 ساڵ تەمەن هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجام دا کوڕەکەی گیانی لەدەست دا و خۆیشی لە کۆمادایە.
بە پێی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو، سەلاح کەسرایی لەبەر باروودۆخی دژواری مادی و بێ دەرەتانی حەبی بە تاقە کوڕەکەی بە ناو سامیار خوراندووەو دواتر خۆیشی حەبی خواردووە کەلە ئەنجامدا کوڕەکەی گیانی لەدەست داوەو ئێستا بۆ خۆی لە نەخۆشخانە لە کۆمادایە.
سەرچاوەکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی راگەیاند؛ لە ساڵی 2706دا باوکی سەلاح کەسرایی لە سێ رێیانی بەردەڕەشەی سەربە شاری مەریوان لەلایەن چەکدارانی سپس پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولەو گیانی لەدەست داوە و دووساڵ لە دوای مەرگی باوکی هاوسەرەکەی لێی جیابووەتەوە.
هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت؛ بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران و شەریعەتی ئیسلام بە هۆی ئەوەی باوەگەورەی ناوبراو لە ژیاندا ماوە، ناوبراو نەیتوانیوە میراتی باوکی وەرگرێت و دۆخی ژیانی بگۆڕێت بۆیە رەوتی ژیانی بەرەو بێ دەرەتانی و دژواری گۆڕدراوەو دواتر بەناچاری هەوڵی خۆ کوژی لەرێگای واردنی حەبەوە داوە.
شایەنی باسە، نەبوونی هەلی کار، فەقیری، یاساگەلی توند و رێگر لە بەختەوەری ژیانی بنەماڵەیی، بە ئەمنی کردنی هەرێمی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و… هۆکاری ناهومێدی گەنجان و هەڵوەشانەوەی بنەمای خێزانی و هەڵکشانی خۆکوژی لەم بەشەی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *