KMMK:

ھەینی 27ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دو شارۆمەند لە سێ رێیانی ئێواو ئۆغلوو لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری خوی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناسناوی ئەم دوو شارۆمەندە،« ئیرەج عەلیزادە»و « غوڵام رەزا عەلیزادە» کوڕی عەلائەدین و خەڵکی گوندی« واج واج»ی سەر بە شاری سەڵماس راگەیەندراوە.

شایانی باسە کە؛ تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم کەسانە زانیاریەک لەبەردەست نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: