KMMK:
شەممە 28ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان پێنج هاوڵاتی بانگهءشتی ئەو ڕێکخراوە ئەمنییەتییە کرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.
ناسنامەی ئەو پێنج هاوڵاتییە بەم شێوەیە؛ محەمەد جاست، محەمەد پەروازە، محەمەد ئەرژەنگی، عوسمان فەرەهمەند و ئومێد فەرەجی و خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوانن.
بەپێی راپۆرتەکە ، ئەو پێنج هاوڵاتییە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و لە کۆتاییدا بە پێی پابەندی نووسراو ئازاد کران.
ئەو هاوڵاتیانە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران تاوانبار کراون.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان