KMMK:
پێنجشەمە 26ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک لە ناوچەسنوورییەکانی نەنوور-ی سەر بە شاری بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە زاهیر خدرزادە و خەڵکی شاری بانەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەوکۆڵبەرە بە خەستی، قاچی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزێشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە.
کوشتنی کۆلبەرەکان نموونەیەکی بەرچاوی ئەو تاوانانەیە کە لە دژی مرۆڤایەتی ڕۆژانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەو ئەنجام دەدرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان