سەلمان ئەفرا بەشێوەی کاتی ئازادکرا

KMMK:

پێنج شەممە 26ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، سەلمان ئەفرا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ئازاد کرا.

جێگای بیر هێنانەوەیە کە, لە رێکەوتی 22ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پاش تەواو بوونی قۆناخی لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی ئێران لەم شارە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەلمان ئەفرا 3ی خاکەلێوە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم شارۆمەندەوە، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *