بەندکراوێک لە ورمێ بە گرتنە گەچی سەری خۆی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

KMMK:
25ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، بەندکراوێک لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بە گەچ گرتنی سەری خۆی دژ بە ئازاد نەکردنی لە پێش بەشی بەندکراوانی بەندیخانە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی نا بۆ بەندیخانە- نا بۆ سێدارە: بەندکراوێک بە ناوی( عەلی سیڕاج وەزیفە) لە بەشی 4_3ی بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ێیسلامی ئێران لە ورمێ بە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە دواخستنی 45 رۆژەی کااتی ئازاد کردنەکەی، سەری خۆی لە گەچ گرتوە و دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو رایگەیاندووە کە: 45 رۆژە کە ئازاد کردنی ناوبراو بۆبەندیخانە راگەیەندراوە بەڵامبەرپرسانی بەندیخانە ئەو کەسە نانێرنە دەرەوە و ئازادیناکەن.

هەروەها ئەم سەرچاوە وتویە، عەلی سیڕاج لە ناڕەزایەتی بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە لە هەمبەر ئازادکردنی بە شێوەیەک کە بەس چاوەکان و لوتی بەدەرەوەن سەری خۆی لە گەچ گرتوە و لە پێش بەشی 4_3ی ئەو بەندیخانەیە مانی گرتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: