KMMK:
پێنجشەممە 5ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، جەلیل قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەرکرا.
بە پێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانیئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی جەلیل قادری دەست نەکەوتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان