هاوڵاتییەکی شنۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەکشەممە 22ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە سەلاح گوری، خەڵکی گوندی گەندەوێڵە سەر بە شاری شــنۆ ـیە.

شیاوی باسه کە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی زانیارییەکان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: